انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

ئێران: لە هێرشێکی درۆنیدا بۆ سەر دوو بەلەمی راوچییان ژمارەیەک هاووڵاتی بێسەروشوێنن

ئێران: لە هێرشێکی درۆنیدا بۆ سەر دوو بەلەمی راوچییان ژمارەیەک هاووڵاتی بێسەروشوێنن
جەنگی ئێران سیاسی
جیهان گەرووی هورمز جەنگی ئێران و ئەمریکا

بەرپرسانی خۆجێیی لە پارێزگای هورمزگانی باشووری ئێران رایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر دوو بەلەمی راوکردنی ماسی لە سنووری ئاویی بەندەری کەرگان لە میناب لە کەناراوەکانی کەنداو، ژمارەیەک راوچی بێسەروشوێن بوون و مەترسیی گیانلەدەستدان و برینداربوونی سەرنشینەکانیان هەیە.

دووشەممە 14ـی ئابی 2026، جێگری پارێزگاری هورمزگان بۆ کاروباری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی روونیکردەوە، بەلەمەکان لە ئاوەکانی کەنداو کەوتوونەتە بەر پەلاماری درۆنیی هێزەکانی ئەمریکا، بەهۆی هێرشەکەشەوە چارەنووسی بەشێک لە راوچییەکان نادیارە، ئاماژەی بەوەش کرد تیمەکانی فریاگوزاری و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ پرۆسەی پشکنین و رزگارکردنیان لە سنووری دەریایییەکە دەستپێکردووە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووان بەردەوامە.

سەرچاوە خۆجێیییەکان لە میناب باس لەوە دەکەن، هێرشەکە بە مووشەک یان درۆن کراوە و زیانی گیانیی لێکەوتووەتەوە، هاوکات دەسەڵاتدارانی پارێزگاکەش جەخت لەوە دەکەنەوە، وردەکاریی تەواو لەبارەی ژمارەی قوربانییەکان و دۆخی راوچییەکان، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە مەیدانییەکان و گەیشتنی راپۆرتە فەرمییەکان لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە رادەگەیێندرێت.

 
کاروان شوانی ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة