انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

ناتۆ بۆ مۆسکۆ: بژاردەی تەواومان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانتان هەیە

ناتۆ بۆ مۆسکۆ: بژاردەی تەواومان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانتان هەیە
سیاسی
جیهان وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ جەنگی ئۆکرانیا و رووسیا

 ئەمینداری گشتیی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی رووسیا کرد و رایگەیاند، هاوپەیمانییەکە خاوەنی هەموو بژاردەیەکی پێویستە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی مۆسکۆ، روونیشیکردەوە، وەڵامەکانی ناتۆ هەمیشە بە بەرچاوەوە نابینرێن.

دووشەممە 14ـی ئەیلوولی 2026، مارک رووتە، ئەمینداری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، لەگەڵ بەردەوامیی جەنگە خوێناوییەکەی ئۆکرانیا، رووسیا رۆژ بە رۆژ بێباکتر و سەرکێشتر دەبێت، جەختیشیکردەوە، ئەو هێرشەی لەم دوایییەدا کرایە سەر هێڵی شەمەندەفەرێک لە نزیک پۆڵەندا، نیشانەی ئەو پەڕی بێئومێدی و دەستەوسانییەیە کە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا پێی گەیشتووە.

لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی پۆڵەندا و ئۆکرانیا رایانگەیاند، رووسیا لە رێگەی مووشەکەوە هێرشێکی بۆ سەر بارهەڵگرێک لە نزیک سنووری نێوان هەردوو وڵات کردووە، ئەمەش وەک تازەترین هێرش دادەنرێت ناوچەکانی نزیک لە سنووری وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بکاتە ئامانج، لە کاتێکدا هەریەک لە مۆسکۆ و کیێڤ هێرشە دوورمەوداکانیان بە مەبەستی گۆڕینی هاوکێشەکانی جەنگ چڕتر کردووەتەوە.

 بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە پاسەوانی سنووری پۆڵەندا، بەهۆی ئەو هێرشەی لە دووریی نزیکەی 800 مەتر لە خاکی پۆڵەنداوە روویدا، دەروازەی سنووریی دۆرۆهۆسک-یاهۆدین بۆ ماوەیەکی کاتی لە کارکردن وەستا بەر لەوەی دواتر دەست بە کارەکانی بکاتەوە.

لە بەرامبەر ئەم پێشهاتانەدا، وەزارەتی بەرگریی رووسیا بەرپرسیارێتیی خۆی لە بۆردومانەکە راگەیاند و روونیکردەوە، هێزەکانیان ژێرخانێکی گواستنەوەیان لە نزیک سنوور کردووەتە ئامانج بەو پێیەی ئاسانکاریی دەکرد بۆ گواستنەوە و گەیاندنی کەلوپەلە سەربازییەکان لە ئەوروپاوە بەرەو رۆژئاوای ئۆکرانیا.

 
کاروان شوانی ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة