انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: واشنتن و بەغدا بەرەو هاوبەشییەکی بەهێز هەنگاو دەنێن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: واشنتن و بەغدا بەرەو هاوبەشییەکی بەهێز هەنگاو دەنێن
سیاسی
عێراق

گوتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووپاتی کردەوە، وڵاتەکەی لەسەر کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق تاوەکو 30ـی ئەیلوول بەردەوام دەبێت؛ جەختیشی لە پشتیوانیی تەواوی واشنتن بۆ هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردەوە بۆ سەپاندنی سەروەریی خاکەکەی و دروستکردنی هاوبەشییەکی بەهێز لەگەڵ ئەمریکادا.

دووشەممە 14ـی ئەیلوولی 2026، گوتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ماڵپەڕیـی راگەیاند، وڵاتەکەی لەسەر جێبەجێکردنی پرۆسەی کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە عێراق تاوەکو وادەی دیاریکراو لە 30ـی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.

گوتیشی: وەک چۆن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە 14ـی تەممووز لە میانی پێشوازیکردنی لە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە روونی ئاماژەی پێدا، بە توندی پاڵپشتی لە دیدگای زەیدی دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی گەشتر بۆ تەواوی گەلی عێراق، وڵاتێکی دوور لە تیرۆر، لەگەڵ رێگریکردن لە هەر هێرشێک لە ناوخۆی عێراق یان لە خاکی ئەو وڵاتەوە بۆ دەرەوە، بە مەبەستی پەرەپێدان بە دۆستاییەتی و هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵات.

ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووپاتی کردەوە، واشنتن بە تەواوی پشتیوانی لە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات بۆ پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق، لە کاتێکدا ئەو وڵاتە لە ژێر سەرکردایەتیی ئەودا و بە هاوکاری ئەمریکا بەرەو ئاراستەیەکی نوێ هەنگاو دەنێت.

 
جەلیل عەبدولڕەحیم ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة