انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

گرۆسی داوای هاوکاری لە ئێران دەکات

گرۆسی داوای هاوکاری لە ئێران دەکات
سیاسی
ئێران ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی

بەرێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی داوا لە ئێران دەکات هاوکاریی ئاژانسەکە بکات، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پێکەوە کار بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2026، رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، داوای لە ئێران کرد هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسەکە دەست پێ بکاتەوە.

گرۆسی جەختیکردەوە، چارەسەرکردنی پرسەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی و بەدیهێنانی متمانە و سەقامگیری، تەنیا لە رێگەی کاری هاوبەشەوە دەبێت.

گرۆسی گوتیشی "دووبارە دەست بۆ ئێران درێژ دەکەین بۆ ئەوەی پێکەوە کار بکەین و ئەو پرسانە روون بکەینەوە کە پەیوەستن بە بەرنامەی ئەتۆمییەکەیان"، ئەو بەرپرسە روونیکردەوە، ئاژانسەکە لە کاتی دەستپێکردنەوەی کارەکانی لە ئێران، نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لەبەرچاو دەگرێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامیی ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاگاداری دژواریی دۆخەکەن، دووپاتیکردەوە، متمانە و سەقامگیری بەدی نایێت مەگەر دووبارە پێکەوە کار بکەین.

گرۆسی هۆشداری دا، بە بوونی 30 وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆم، جیهان پارێزراو نابێت.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة