انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

بەڕێوەبەرایەتیی خۆراکی سلێمانی هۆشداری بە بریکارەکانی خۆراک دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی خۆراکی سلێمانی هۆشداری بە بریکارەکانی خۆراک دەدات
گشتی
کوردستان سەبەتەی خۆراک

بەڕێوەبەرایەتیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی داوا لە سەرجەم ئەو بریکارانە دەکات کە تا ئێستا پارەی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکیان رادەست نەکردووە، بە زووترین کات پارەکە رادەست بکەن. سێشەممە دوا وادەی دیاریکراوە بۆ وەرگرتنی پارەکە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2026، کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی بەـی راگەیاند، بەشێک لە بریکارەکان پارەی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی مانگانەیان نەداوە. ئاگادار کراونەتەوە ئەگەر تا سێشەممە پارەکە رادەست نەکەن، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

سەبارەت بە جۆری سزاکان، فەتاح روونیکردەوە سەرەتا هۆشداری بە بریکارەکان دەدرێت، پاشان سزای دارایی بە بڕی 50 بۆ 150 هەزار دینار بەسەریاندا دەسەپێنرێت. لە کۆتا قۆناغیشدا بریکارییەکەیان لێ وەردەگیرێتەوە و دەدرێت بە بریکارێکی دیکە لە هەمان ناوچە.

بەڕێوەبەری کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی روونیکردەوە، گوشاری حکوومەتی فیدراڵی لەسەرە بۆ ئەوەی پارەی بەشەخۆراکی مانگانە لە کاتی خۆیدا دابین بکرێت. ئەگەر پارەکە لە کاتی دیاریکراودا نەگات، بەغدا بڕێک لە هاوکارییە داراییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەبڕێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەشەخۆراکی مانگانە.

فەتاح ئەوەشی خستە روو، زۆربەی بریکارەکان پابەند بوون و تەنیا 147 بریکار لە کۆی 3242 بریکاری سنووری سلێمانی ماون کە پارەیان نەداوە. سەرجەمیان ئەو بریکارانەن کە کۆدییان لە نێوان 261 بۆ 291-ە.

لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان زیاتر لە 6 هەزار بریکاری خۆراک هەن. لەو ژمارەیەش 3242 بریکار لە سلێمانی، 2100 بریکار لە هەولێر و زیاتر لە 1000 بریکاریش لە پارێزگای دهۆک کار دەکەن.

 
سەردار حەسەن ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة