انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

پرسی شایستە داراییەکانی جووتیارانی کوردستان لە بەغدا تاوتوێ دەکرێت

پرسی شایستە داراییەکانی جووتیارانی کوردستان لە بەغدا تاوتوێ دەکرێت
ئابووری
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی
کوردستان وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەردانی بەغدای کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی ئەیلوولی 2026، بەگوێرەی زانیارییەکانی دیلان بارزان، پەیامنێری لە بەغدا، شاندەکە کە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتەکە لەخۆ دەگرێت، بڕیارە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە بەغدا بمێننەوە و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی فەرمی بکەن.هەروەها شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا لەگەڵ وەزیرانی کشتوکاڵ، سەرچاوە ئاوییەکان و ژینگەی حکوومەتی فیدراڵ کۆدەبنەوە.

کۆبوونەوەکان ئەمڕۆ دەستیان پێکردووە و بەگوێرەی خشتەی کارنامەکە، کاتژمێر 10:00ـی بەیانی یەکەم کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کراوە. دواتر کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ شاندەکە لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان کۆبوونەوە و لە قۆناخی داهاتووشدا لەگەڵ وەزارەتی ژینگە کۆدەبنەوە.

ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرینگ و تەوەری تایبەت بە شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیارانە. یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکان بریتییە لە دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەو بڕە پارەیەی کە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بەشێوەی مانگانە بە بڕی 500 ملیار دینار بۆ جووتیارانی سەرانسەری عێراق تەرخان بکرێت.

ئەم تەرخانکردنە داراییە بە مەبەستی دابینکردنی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵانی 2025 و 2026 دەبێت. حکوومەتی فیدراڵ بە نیازە ئەم بڕە پارەیە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر جووتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا دابەش بکات.

کێشەی دواکەوتنی وەرگرتنی پارەی گەنم یەکێک بووە لەو گرفتانەی لە ماوەی رابردوودا رووبەڕووی جووتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستان بووەتەوە، بەجۆرێک کە بەشێکی زۆری جووتیاران تا ئێستا شایستە داراییەکانی ساڵی 2025ـیان وەرنەگرتووە.

 
لاڤین عومەر ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة