انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

شانەی راگەیاندنی ئەمنی: بە هێرشێکی ئاسمانی مۆڵگەیەکی داعش لە دیالە خاپوور کرا

شانەی راگەیاندنی ئەمنی: بە هێرشێکی ئاسمانی مۆڵگەیەکی داعش لە دیالە خاپوور کرا
سیاسی
عێراق شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی چەکدارانی داعش عێراق

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی بۆردومانێکی ئاسمانییەوە لە سنووری پارێزگای دیالە، مۆڵگەیەکی سەر بە چەکدارانی تیرۆریستی داعش بە تەواوی خاپوور کراوە.

یەکشەممە 13ـی ئەیلوولی 2026، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی تیرۆر و لەناوبردنی شانە تێکشکاوەکانیان، هێزە چەکدارەکان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەکانیان بۆ پاککردنەوەی خاکی وڵات لە هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی وردی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی و بەدواداچوونی بەردەوامی سەنتەری چاودێری و سیخوڕیی ئاسمانی لە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، مۆڵگەیەکی سەر بە تیرۆریستی داعش لە ناوچەی (کتیعە) لە سنووری کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە دەستنیشان کرا.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاشکرایکردووە، لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانە، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی عێراق لە جۆری (F-16) بە دوو مووشەک هێرشێکی ئاسمانیی وردیان کردووەتە سەر مۆڵگەکە و بە تەواوەتی وێرانیان کردووە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکان بەردەوام دەبن لە تێکشکاندنی هەر هەوڵێک کە بۆ تێکدانی ئاسایشی عێراق بێت و مەرگ چارەنووسی حەتمیی هەر تیرۆریستێک دەبێت کە وا بیربکاتەوە حەشارگەیەکی ئارامی لەسەر خاکی وڵات دەستدەکەوێت.

 
کاروان شوانی ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة