انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

راگەیەندراوێک لە شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

راگەیەندراوێک لە شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
سیاسی
کوردستان

شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی بەشەبودجەی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی 2027؛ هاوکات جەخت لەسەر جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکان، دابینکردنی بەردەوامی مووچەی مووچەخۆران و دوورخستنەوەی لە ناکۆکییە سیاسییەکان کرایەوە.

شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئەمڕۆ، 12ی ئەیلوولی2026، لە چوارچێوەی بەشداریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامادەکارییەکان بۆ گەڵاڵەکردنی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی دارایی 2027، شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی دانوستانکار ئەنجامی کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی ئەم دواییەی خۆی لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی، پلاندانان و نەوتی فیدراڵ خستەڕوو، هەروەها تێڕوانین و پێشنیازە سەرەکییەکانی حکوومەتی هەرێم سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2027 تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر جێگیرکردنی ماف و شایستە دەستووری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە، بە تایبەتی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم بە شێوەیەکی بەردەوام و بێ دواخستن و دوورخستنەوەی پرسی مووچە لە ناکۆکییە دارایی و سیاسییەکان.

هەروەها، جەخت کرایەوە لەسەر بایەخی هاوئاهەنگی لە تەواوی قۆناخەکانی ئامادەکردن و پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەدا. سەرەڕای گرنگی بەردەوامی گفتوگۆ و هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆن و نوێنەرانی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە بێ جیاوازی کرایەوە، بۆ دروستکردنی تێگەیشتن و هەڵوێستێکی یەکگرتوو لە پێناوی پاراستنی ماف و شایستەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی 2027دا.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة