انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

جووتیارێک: ئەمساڵ بەرهەمی ترێ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاترە

جووتیارێک: ئەمساڵ بەرهەمی ترێ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاترە
ئابووری
کوردستان بەرهەمی ترێ

ئەمساڵ بەرهەمی ترێ بەراورد بە ساڵی رابردوو باشترە، بەڵام بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کەڕوو و زۆریی رێژەی شێداری کاریگەرییان لەسەر کێڵگەکان هەبووە.

جووتیار محەمەد، خاوەنی رەزی ترێ بەـی راگەیاند، بەرهەمی ترێی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو باشتر و زیاترە. هۆکاری ئەم زیادبوونە بۆ بارانبارینی باش و بوونی شێی پێویست لەناو خاکدا دەگەڕێتەوە، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو وشکەساڵی کاریگەریی نەرێنی لەسەر باخەکان دروست کردبوو و زیانی پێ گەیاندبوون.

سەبارەت بە گرفتەکانی ئەم وەرزە، جووتیار محەمەد گوتی "لە وەرزی ئەمساڵدا نەخۆشیی کەڕوو رووی لە زۆربەی هەرە زۆری باخەکان کردووە، بەڵام ئەو جووتیارانەی ئەزموونیان لە باخداری هەبووە، توانیویانە لە چەند قۆناخێکدا بەسەر نەخۆشییەکەدا زاڵ بن و بەرهەمەکانیان بپارێزن".

ئەو خاوەن رەزە سەبارەت بە کاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکە روونیکردەوە، بەهۆی کەشوهەوای شێدار و بارانبارینی زۆرەوە وەرزی پێگەیشتنی ترێ کەمێک دواکەوتووە، بە جۆرێک ساڵی رابردوو لە سەرەتای مانگی ئاب دەستیان بە رنین کردبوو، بەڵام ئەمساڵ پڕۆسەکە تا کۆتاییەکانی مانگی ئاب دواکەوت.

لەبارەی ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیشەوە جووتیار محەمەد روونیکردەوە، بەرهەمەکەمان دەبەینە عەلوەی سلێمانی و ئەوەی دەرفەتی فرۆشتنی هەبێت ساخی دەکەینەوە، ئەو بەشەشی کە ساخ نابێتەوە، خۆمان دەیکەین بە مێوژ.

سەبارەت بە جۆری ترێی باخەکەی، جووتیار محەمەد ئاماژەی بەوەدا "زیاتر ترێی رەشمان هەیە، کە هەر لە قۆناخی بەرسیلەوە سوودی لێ وەردەگیرێت؛ دەتوانرێت بکرێتە ترشاو و ئاوەکەی هەڵبگیرێت تا وەک جێگرەوەی ترشی و لیمۆ لە خواردنی رۆژانەدا بەکاربهێنرێت".

 

 

دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة