انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

مەزڵووم عەبدی گەیشتە کۆبانێ

مەزڵووم عەبدی گەیشتە کۆبانێ
سیاسی
کوردستان

ئەکرەم ساڵح، پەیامنێری لە قامشلۆ رایگەیاند، مەزڵووم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی سووریا و فەرماندەی پێشووی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتە شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان.

پەیامنێری باسی لەوەش کرد، سەردانەکەی مەزڵووم عەبدی کاریگەریی لەسەر هێورکردنەوەی دۆخی شارەکە دەبێت، بەوپێیەی رێزێکی تایبەتی لەنێو خەڵکدا هەیە و ئێستا راوێژکاریی سەرۆکایەتیی سووریاشە. 

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا، هێزێکی زۆری ئەمنی لە نێو شاری کۆبانێ بڵاوەی پێ کراوە و بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، داوا لە هاووڵاتییان کراوە لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە. 

سەرەتایەکان

 شەوی پێنجشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2026، گەنجێک بە ناوی سیپان حزنی (ئەندامی لیوایەکی سوپای سووریا و شەڕڤانی پێشووی هەسەدە) لە لایەن چەند کەسێکەوە بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید کرا و سەری بڕدرا؛ دواتر تەرمەکەی رادەستی خێزانەکەی کرایەوە.

شەهیدکردنی سیپان حزنی بووە هۆی دەستپێکردنی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی خەڵک لە کۆبانێ، قامشلۆ و زۆربەی شارەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان.

لە شاری کۆبانێ، هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا بڵاوە بە خۆپێشاندەران بکەن، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی گرژی و پێکدادان.دوابەدوای ئەوە:

- قەدەخەی هاتوچۆ بۆ چوونەژوورەوە و هاتنەدەرەوە لە کۆبانێ راگەیەندرا.

- هێزێکی گەورەی ئەمنی رەوانەی نێو شارەکە کرا.

- دەستکرا بە دەستگیرکردنی گەنجانی ناڕازی و خستنە نێو گرتووخانەوە.

کاتژمێر 02:00ـی بەرەبەیان، کاتێک هێزە ئەمنییەکان بڕیاریان دا بەشێک لە گەنجە دەستگیرکراوەکان بۆ گرتووخانەکانی شاری حەلەب بگوازنەوە، دەستگیرکراوەکان دژی بڕیارەکە وەستانەوە و ناڕەزایی لەنێو گرتووخانەکەدا دروستبوو. لە

ئەنجامی تێکچوونی دۆخی نێو زیندانەکەدا، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ئاگری لە دۆشەکەکەی بەردا. ئاگرەکە بە خێرایی بە نێو تەواوی باڵەخانەکەدا تەشەنەی سەند و بەشێکی زۆری بیناکەی سووتاند. لە ئەنجامی تەواوی ئەو گرژییانەی شاری کۆبانێ و کەوتنەوەی ئاگرەکە لەنێو گرتووخانەکەدا، نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و 17 کەسی دیکەش بریندار بوون.

 
 
 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة