انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

شانەی راگەیاندنی ئەمنی: دەروازەکانی زەرباتییە و مونزرییە بەرووی گەشتیاراندا کراوەن

شانەی راگەیاندنی ئەمنی: دەروازەکانی زەرباتییە و مونزرییە بەرووی گەشتیاراندا کراوەن
ئابووری
عێراق دەروازەی شەلامچە دەروزاە سنوورییەکانی عێراق

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، دەستیان بە رێکخستنەوەی کارگێڕی و ئەمنی لە ژمارەیەک دەروازەی سنووری کردووە و لە ئێستاشدا هەردو دەروازەی زەرباتییە و مونزرییە کراوەن.

ئەمڕۆ شەممە، 12ـی ئەیلوولی 2026، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دەستیان بە رێکخستنەوەی کارگێڕی و ئەمنی لە ژمارەیەک دەروازەی سنووری کردووە، ئاماژەی بەوەش دا، دەروازەکانی زەرباتییە و مونزرییە ئێستا بەڕووی گەشتیاراندا کراوەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە پرۆسەی رێکخستنی کارگێڕی و ئەمنی لە ژمارەیەک دەروازەی سنووری کردووە و ئەمەش پێویستی بە داخستنی کاتیی ئەو دەروازانە هەبووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، زنجیرەیەک رێکاری یاسایی گیراونەتەبەر. هاوکات کاری هەواڵگری، لێکۆڵینەوە و وردبینیکردن بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ئەو پێشێلکاری و سەرپێچییانەی لەو دەروازانەدا روویانداوە چڕکراونەتەوە، تا چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، دەروازەی سنووریی شەلامچە لەگەڵ ئێران بەشێوەیەکی کاتی داخراوە، بەبێ ئەوەی هۆکارەکانی پشت ئەو بڕیارە ئاشکرا بکات.

سەرچاوەکە گوتیشی "تێبینی و رێنمایی لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە دەرچووە بۆ داخستن و بەڕێکردنی فەرمانبەران و کرێکارانی دەروازەکە."

 

 

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة