انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئێرلەندا ئامادەنییە بەرامبەر ئیسرائیل یاریی بکات

گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئێرلەندا ئامادەنییە بەرامبەر ئیسرائیل یاریی بکات

دیجیتاڵ

گاڤین بازونو، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئێرلەندا لە هەڵوێستێکی چاوەڕواننەکراودا، بڕیاریدا بەشداری لە دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئیسرائیل نەکات، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر کوشتنی خەڵکی بێتاوان لە کەرتی غەزە.

سەرەڕای ئەوەی زۆربەی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێرلەندا دەنگیان بە ئەنجامدانی یارییەکان دابوو، بازونو لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری فەرمی خۆی دوورکەوتنەوەی راگەیاند و گوتی "رێزێکی زۆرم بۆ هاوتیمەکانم، راهێنەر، دەستەی هونەری و تەواوی گەلی ئێرلەندا هەیە، بەڵام بڕیارێکم داوە و بە ئاسانی وەرم نەگرتووە، من کەسێکم باوەڕم بە بەها و پرەنسیپ هەیە و هەست دەکەم بەشداریکردنم لە دوو یاریی داهاتوو بەرامبەر ئیسرائیل کارێکی هەڵە دەبێت".

گۆڵپارێزە نێودەوڵەتییەکە لەبارەی هۆکاری بڕیارەکەی گوتی "بڕیارەکەم تەنیا لەسەر ئەو باوەڕە بنیاتنراوە کە کوشتنی کەسانی بێتاوان نادادپەروەرییە، هەڵوێستەکەم دژی خەڵکی ئیسرائیل یان کۆمەڵگەی جوو نییە، بەڵکو دژی ئەو کارەسات و تاوانانەیە لە ناوچەکەدا روودەدەن، کەم جار لە ژیاندا دەرفەتی ئەوەت بۆ دەڕەخسێت لە پێناو پرسێکی گەورەتر لە خۆت هەڵوێست وەربگریت و باوەڕم وایە ئەمە یەکێکە لەو ساتانە".

ئەم هەڵوێستەی بازونو دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی لە شەقامی وەرزشی دروستکردووە، لە کاتێکدا هەڵبژاردەی ئێرلەندا بەبێ گۆڵپارێزی سەرەکی خۆی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی دوو یاریی داهاتووی دەکات لە پاڵەوانێتییەکەدا.

 

بڕیارە ئەمشەو لە گەڕی دووەمی نەیشنزلیگ هەڵبژارەی ئێرلەندا رووبەڕووی ئیسرائیل ببێتەوە  و گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە بەشداریی یارییەکە ناکات

المصدر: krd24.net — عبر: رووداو

أخبار ذات صلة