انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

هەلێکی زێڕین بۆ راول ئاسێنسیۆ لە ریال مەدرید دەڕەخسێت

هەلێکی زێڕین بۆ راول ئاسێنسیۆ لە ریال مەدرید دەڕەخسێت

دیجیتاڵ

راول ئاسێنسیۆ، بەرگریکاری لاوی یانەی ریال مەدرید دوای ماوەیەکی درێژ لە دوورکەوتنەوە لە پێکهاتەی جۆزێ مۆرینیۆ، بەهۆی سزادانی دین هاوسن و پێکانی ئیبراهیما کۆناتێ لەبەردەم دەرفەتێکی گەورەدایە بۆ گەڕانەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی.

ئاسێنسیۆ لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا زۆر نزیک بوو لە جێهێشتنی ریال مەدرید و سێ دەستەوارەی لە یانەکانی چێڵسی، لیڤەرپوول و یانەیەکی تورکیاوە پێگەیشت، بەڵام بڕیاریدا لە مەدرید بمێنێتەوە و بجەنگێت بۆ بەدەستهێنانی پێگەی خۆی، سەرەڕای ئەوەی لەم وەرزەدا بەشداری لە هیچ یارییەکدا نەکردووە. بەڵام بەپێی پێشبینییەکان دەرکردنی دین هاوسن بە کارتی سوور لە دێربی مەدرید و تووشبوونی ئیبراهیما کۆناتێ بە پێکان لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا، وایکردووە راول ئاسێنسیۆ ببێتە بژاردەی یەکەمی مۆرینیۆ لە دڵی بەرگریدا.

ئەم بەرگریکارە لاوە لە هاوینی رابردوودا تووشی چەندین کێشە لە دەرەوەی یاریگە بووەوە؛ دوای ئەوەی لە دۆسێی دزەپێکردنی نهێنییەکان بێتاوان دەرچوو، بەهۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەژێر کاریگەریی کحوول بە بڕی 14 هەزار و 400 یۆرۆ پێبژاردنی بۆکرا و بۆ ماوەی هەشت مانگ مۆڵەتی لێخوڕینی لێ وەرگیرایەوە. ئەم هەڵسوکەوتانەش رەخنەی مۆرینیۆی لێکەوتەوە و لە لێدوانێکیدا گوتی "هەموومان هەڵە دەکەین، بەڵام کەڵەکەبوونی هەڵەکان شتێکی دیکەیە و لێی رازی نیم". سەرەڕای ئەوەش راهێنەرە پورتوگالییەکە پێشتر ستایشی دڵسۆزی و ماندووبوونی ئەو یاریزانەی لە مەشقەکاندا کردبوو.

ئاسێنسیۆ دوای چاکبوونەوەی تەواوەتی لە پێکانەکەی پێی، ئامادەیە سوود لەم هەلە وەربگرێت و چاوەڕوان دەکرێت لە یارییەکانی داهاتووی ریال مەدرید بەرامبەر ڤیاڕیال لە لالیگا و یانەی رۆما لە چامپیۆنزلیگ دەربکەوێت

المصدر: krd24.net — عبر: رووداو

أخبار ذات صلة