انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

مارک کاسادۆ نەشتەرگەریی بۆ کرا و 3 مانگ لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە

مارک کاسادۆ نەشتەرگەریی بۆ کرا و 3 مانگ لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە

دیجیتاڵ

مارک کاسادۆ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاست کە بە بەخواستن لە بارسێلۆناوە رووی لە دێپۆرتیڤۆ کردووە، تووشی پێکانێکی سەخت بوو. یانەی دێپۆرتیڤۆ لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا دووپاتی کردەوە کە یاریزانەکە نەشتەرگەریی سەرکەوتووی بۆ شکانی ئێسکی چەڵەمەی راستی ئەنجامداوە.

یاریزانە 23 ساڵانەکە لە کاتی یاریی دێپۆرتیڤۆ بەرامبەر ریال بێتیس، دوای کێبرکێ و بەرکەوتنێکی تووند لەگەڵ مارک روکا، بە خراپی کەوتە سەر زەوی و ناچار بوو یاریگا جێبهێڵێت. کاسادۆ دەستبەجێ هەستی بە ئازارێکی زۆر کرد و لە کاتی وەرگرتنی چارەسەری سەرەتاییدا لەسەر چیمەنی یاریگا دیار بوو کە نیشانەکانی پێکانەکەی سەختن.

ئەم پێکانە دەبێتە هۆی ئەوەی دێپۆرتیڤۆ بۆ ماوەیەکی بەرچاو بێبەش بێت لە یەکێک لە بژاردە گرنگەکانی هێڵی ناوەڕاست، هاوکات بارسێلۆناش لە نزیکەوە چاودێریی پرۆسەی چاکبوونەوەی یاریزانەکەی دەکات.

رۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆ رایگەیاند کەمارک کاسادۆ لە نەخۆشخانەی 'HM Modelo' لە شاری لاکۆرۆنیا نەشتەرگەریی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی ئێسک، رافایێل ئاریاداوە بۆ ئەنجامدرا، ئەوەش بەهۆی شکانی ئێسکی چەڵەمەی راستییەوە.

یانەکە وادەیەکی دیاریکراوی بۆ گەڕانەوەی رانەگەیاندووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە پرۆسەی چاکبوونەوەی لە پێکانەکە وادەی گەڕانەوەی بۆ راهێنان و یارییەکان دیاری دەکات. بارسێلۆنا چاودێریی رەوشی کاسادۆ دەکات

ئەم پێکانە بۆ خودی کاسادۆش بێزارکەرە، چونکە چوونەکەی بۆ لاکۆرۆنیا بە مەبەستی بەدەستهێنانی دەرفەتی زیاتری یارییکردن بوو کە لە بارسێلۆنا لەژێر دەستی هانزی فلیک بۆی نەدەڕەخسا.

بەڵام ئێستا ناوەڕاستکارە کەتەلۆنییەکە رووبەڕووی قۆناخێکی درێژخایەنی شیاندنەوە و وەرگرتنی چارەسەر بووەتەوە. بارسێلۆنا لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی چاکبوونەوەی دەکات چونکە یاریزانەکە هێشتا گرێبەستی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکەدا هەیە.

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة