انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

مانچێستەر یونایتد چاوەڕێیە و کەین پلانێکی دیکەی هەیە

مانچێستەر یونایتد چاوەڕێیە و کەین پلانێکی دیکەی هەیە

دیجیتاڵ

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ماوەیەکی زۆرە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ گۆڵکارێکی نێوداری ئەورووپا و یانەی بایرن میونشن بکات، بەڵام ئەو یاریزانە بیر لە بەجێهێشتنی یانەکەی ناکاتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیای ئینگلتەرا، مانچێستەر یونایتد ماوەیەکی درێژە چاوی لە تواناکانی هاری کەین، هێرشبەر و گۆڵکاری یانەی بایرن میونشنە و بەردەوام ئەو یاریزانە بژاردەیەک بووە لە پلانەکانی گواستنەوەی یانەکە و ئێستاش بۆ گواستنەوەکانی داهاتوو یاریزانەکە لەلایەن یانەکەوە داواکاریی زۆری لەسەرە.

ماڵپەری فۆتبۆڵ ئینسایدەر دەڵێت "یاریزانە 33 ساڵەکە لە ئەڵمانیا و بایرن میونشن هەست بە ئاسوودەیی دەکات و نایەوێت لە یانەکە بڕوات، سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوامدەبێت و پێشینەی پلانەکانیشی مانەوەیە لە ریزەکانی یانە باڤارییەکە."

هاری کەین، دوای 22 ساڵ یارییکردن لە ئینگلتەرا، لە 2023 لە یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزییەوە پەیوەندیی بە یانەی بایرن میونشنەوە کرد، وەرزی رابردوو بووە گۆڵکاری بوندێسلیگا و سەرجەم خولە گەورەکانی ئەورووپا.

لەم وەرزەدا شازادە کەین، 7 یاریی بەشێوەیەکی گشتی بۆ بایرن میونشن ئەنجامداوە، 563 خولەک یارییکردووە، 6 گۆڵی تۆمارکردووە و یەک ئەسیستی کردووە.

گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت، نرخی ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا 60 ملیۆن یۆرۆیە.

پێناچێت یانەی بایرن میونشن دەستبەرداری هاری کەین ببێت، بەتایبەت کە یاریزانەکە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری یانەکە هەیە و لە تیپەکەدا هەست بە دڵخۆشی دەکات.

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة