انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە ریال مەدرید رووبەڕووی قورسترین ساتەکانی دەبێتەوە

ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە ریال مەدرید رووبەڕووی قورسترین ساتەکانی دەبێتەوە

دیجیتاڵ

ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرەی بەرازیلی یانەی ریال مەدرید، دوای کۆتاییهاتنی پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان رووبەڕووی قۆناخێکی چارەنووسساز دەبێتەوە کە رەنگە پێگەی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بە تەواوی بگۆڕێت.

دابەزینی ئاستی ڤینیسیۆس لە دەستپێکی ئەم وەرزەوە گوشارێکی زۆری لەسەر دروستکردووە، ئەم دۆخەش لە دێربی مەدرید بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید گەیشتە لووتکە، کاتێک لە شکستی 1-2ـی یانەکەی لەسەر یاریگەی میترۆپۆلیتانۆ ئاستێکی لاوازی پێشکێش کرد. ئەم دەرکەوتنە نائومێدکەرە وایکردووە پرسیار لەسەر مانەوەی لە پێکهاتەی سەرەکیدا دروستبێت، بەتایبەت بەهۆی ئامادەیی یان دیۆماندێ بۆ کێبڕکێکردن لەسەر ئەو پێگەیە کە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ ئاستێکی بەرزی لە شوێنی ڤینی پێشکەشکرد.

بەپێی ئاماژەکانی میدیای ئیسپانیا، ژمارەیەک لە هاوتیپەکانی پێشبینییان دەکرد لە مێرکاتۆی هاوینەدا یانەکە جێبهێڵێت، دوای ئەوەی دانوستاندنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گەیشتە بنبەست و یانەی ئارسیناڵ ئارەزووی دەکرد وەک یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی پرێمەرلیگ پێشکێشی بکات. یاریزانانی ریال مەدرید باوەڕیان وابوو پەیوەندیکردنی بە ئارسیناڵ سەردەگرێت، بەڵام رێککەوتنەکە نەکرا. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن لەنێو ژووری جلگۆڕیندا ئەو باوەڕە دروستبووە کە ڤینیسیۆس لە رووی دەروونییەوە لە یانەکە دوورکەوتووەتەوە.

سەرەڕای رێزی هاوتیپەکانی، بەدەستهێنانەوەی متمانەی هاندەرانی سانتیاگۆ بێرناباو بۆ ڤینیسیۆس کارێکی ئاسان نابێت. سەرنجەکان دەچنە سەر بڕیارەکانی جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەر بەرامبەر ئەم ئەستێرە بەرازیلییە، لە کاتێکدا کێبڕکێی بەهێز لەسەر پێگەکەی دروستبووە و گەڕانەوەی بۆ سەرکەوتنەکانی پێشوو دەبێتە یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی یانەی شاهانە.

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة