انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا دەنگی ژووری ڤار لە دێربیی مەدریددا بڵاوکردەوە

یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا دەنگی ژووری ڤار لە دێربیی مەدریددا بڵاوکردەوە

دیجیتاڵ

یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا تۆماری دەنگیی ناوبژیوانانی ژووری ڤاری (VAR) لە دووی یارییەکەی دێربیی مەدریددا بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاتلێتیکۆ مەدرید بە ئەنجامی 2-1  لە ریال مەدریدی بردەوە.

یارییەکە ناڕەزایەتی و تووڕەییەکی زۆری بەرپرسانی ریال مەدریدی لێکەوتەوە. یەکێتییەکە تۆماری ئاخاوتنی ناوبژیوانانی لەسەر دوو حاڵەت بڵاوکردەوە: 

یەکەمیان رەتکردنەوەی کارتە زەردەکەی جود بێلینگهام و پێدانی بە کۆتی رۆمێرۆ، دووەمیان دوورخستنەوەی دین هاوسن بە کارتی سوور دوای داواکاریی ژووری ڤار.

لە حاڵەتی دوورخستنەوەی هاوسندا، سەرەتا میگێل ئەنخێل ئۆرتێز ئاریاسی ناوبژیوانی یاریگاکە لێدانی سزای ئەژمار کرد و کارتی زەردی بە بەرگریکارەکەی ریال مەدرید دا، بەڵام دانیێل ترۆخیۆی ناوبژیوانی ڤار بانگی کرد و پێی گوت"میگێل، پێشنیاز دەکەم سەیری دیمەنەکە بکەیتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەگەری کارتی سوور، چونکە یاریزانەکە رکابەرەکەی گرتووە بێ ئەوەی هیچ دەرفەتێکی بۆ رکابەری لەسەر تۆپەکە هەبێت".

دوای بینینی دیمەنەکان، ئۆرتێز ئاریاس پرساری کرد "تکایە دیمەنێکی فراوانترم پێشان بدەن، دەمەوێت بزانم گۆڵپارێز لە کوێیە؟" 

دوای بینینی کامێرای ئۆفساید، ناوبژیوان گوتی "باشە تێگەیشتم، گۆڵپارێز ناکەوێتە ناو مەودای یارییەکە و توانای گەیشتنی بە تۆپەکە نییە. هێرشبەرەکە کۆنترۆڵی تۆپەکەی کردووە. کارتە زەردەکە دەکەم بە سوور و لێدانی سزاکەش پەسەند دەکەم".

لەلایەکی دیکەوە، لە حاڵەتی لێدانی بێلینگهام لەلایەن کۆتی رۆمێرۆوە، سەرەتا ناوبژیوان بێلینگهامی بە هەڵە سزادابوو. ناوبژیوانی ڤار پێی گوت "میگێل، سەیربکەرەوە چونکە هەڵە لە دەستنیشانکردنی یاریزانەکەدا روویداوە. یاریزانی ئاتلێتیکۆ پێی ناوە بە یاریزانی ریال مەدریددا".

 دواتر ناوبژیوانی یاریگا گوتی "باشە، کارتە زەردەکەی یاریزانی ریال مەدرید هەڵدەوەشێنمەوە و کارتی زەرد دەدەمە یاریزانەکەی ئاتلێتیکۆ".

سەرەڕای بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگانە، هیچ تۆمارێکی دەنگی لەبارەی بەریەککەوتنی کانگ ئین لی و ڤاڵڤێردی بڵاونەکراوەتەوە، کە زۆرترین کاردانەوەی هەبوو، کارتی زەردیشی لێنەکەوتەوە چونکە ژووری ڤار دەستوەردانی تێدا نەکرد.

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة