انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

زاخۆ دەیەوێت هاندەرانی ئاشت بکاتەوە

زاخۆ دەیەوێت هاندەرانی ئاشت بکاتەوە

دیجیتاڵ

دوای پێنج یاریی بەبێ بردنەوە، یانەی زاخۆ بەدوای دڵخۆشکردنی هاندەرانیدا دەگەڕێت و دەیەوێت دووەم بردنەوە لەم وەرزەدا تۆماربکات. زاخۆ لە رکابەرییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق کاژێر 18:45 لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر بەرامبەر یانەی موسڵ یاریی دەکات و دەیەوێت قەرەبووی ئەنجامە خراپەکانی بکاتەوە.

یانەکە لە دوای گەڕی یەکەمەوە هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە و ئەنجامەکانی بەدڵی هاندەرانی یانەکە نین، تیپەکە بەدوای باشترکردنی ئەنجامەکانیدا دەگەڕێت و دەیەوێت یەکەم بردنەوە لە دوای گەڕانەوەی تەڵاڵ بلووشی تۆماربکات و بچێتە نێو رکابەرییەکە.

لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا، یانەی زاخۆ مەشق و ئامادەکارییەکی بەردەوامی لە هەولێر کردووە و دوای یاریی بەرامبەر جۆلان نەگەڕایەوە زاخۆ.

لە سێ رۆژی رابردوودا سەرجەم یاریزانانی یانەکە بەشێوەیەکی ئاسایی مەشق و راهێنانیان کردووە، بۆ ئەم یارییە ئامادەن، تەنیا ئۆرینیۆ بەهۆی سزادانەوە یاریی ناکات.

یانەی موسڵ لە یاریی رابردوودا بە ئەنجامێکی گەورە بەرامبەر یانەی نەورۆز دۆڕا و سێ گۆڵی لێکرا، ئەوانیش بەدوای باشترکردنی ئەنجامەکانیاندا دەگەڕێن، بۆیە چاوەڕواندەکرێت یارییەکە ئەمڕۆ سەرنجڕاکێش و بەهێز بێت.

چاوەڕواندەکرێت هەزاران هاندەر لە زاخۆوە بۆ یارییەکە بگەنە هەولێر بۆ ئەوەی لە یارییەکەی ئەمڕۆدا پاڵپشتیی تیپەکەیان بکەن و هانیان بدەن بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن.

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة