انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

ریال مەدرید سزای تووندی ئاسێنسیۆ دەدات

ریال مەدرید سزای تووندی ئاسێنسیۆ دەدات

دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید بڕیاریداوە بەتووندی سزای راول ئاسێنسیۆی بەرگریکاری بدات، وێڕای گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ لیستی یانەکە لە یارییەکانی داهاتوو.

ئاسێنسیۆ لەماوەی رابردوودا چەند کێشەیەکی یاسایی هەبوو و یانەکەی پێیوایە بەهۆی ئەو کێشانەوە، زیانی بە ناوبانگ و ناوی یانەکە گەیاندووە.

ئاسێنسیۆ دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی، لەلایەن جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەرەوە بانگهێشتی لیستی یانەکە بۆ یاریی ئەمڕۆی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ کراوە، ئەوەش یەکەم بانگهێشتی ئەو یاریزانەیە بۆ لیستی یانەکە لە وەرزی ئەمساڵدا.

بەپێی ئەوەی میدیای ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، لەگەڵ بانگهێشتکردنەکەدا ریال مەدرید بڕیاریداوە، سزایەکی تەمبێکارانەی ئەو یاریزانە بدات و 'دیڤێنسا سێنتراڵ' دەڵێ، ریال مەدرید بڕە پارەیەکی زۆر لە مووچەی ئەو یاریزانە دەبڕێت.

لەماوەی رابردوودا دەرکەوت ئاسێنسیۆ لە دوورگەی گراند کەناریا، بەسەرخۆشی ئۆتۆمبێلی لێخۆڕیوە و پۆلیس دەستگیریکردووە، هەر بۆیە یانەکەشی بڕیاریداوە سزای بدات، چونکە وەک سەرچاوەکان دەڵێن، ریال مەدرید، زیاتر لە زیانگەیاندن بەناوبانگی یانەکە لەلایەن ئەو یاریزانەوە، تووڕەیە.

سەرچاوەکان دووپاتیانکردووەتەوە کە ریال مەدرید، بڕیاریداوە بڕی 100 هەزار یۆرۆ لە مووچەی مانگانەی ئاسێنسیۆ ببڕێت و هیواداریشە ئەو سزایە ببێتە هۆکار بۆ ئەوەی چیدی ئەو یاریزانە، کێشەی لەو شێوەیە دروست نەکات.

ئاسێنسیۆ جگە لە سەرپێچییەکەی هاتووچۆ، لەماوەی رابردوودا لەگەڵ سێ یاریزانی دیکەی ئەکادیمیای لاوانی ریال مەدرید، تۆمەتبارکرابوو بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دوو کچی خوار 18 ساڵان لە کاتی سێکسکردندا، بەڵام دواتر دادگا، بێتاوانیی ئەوی سەلماند.

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة