انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

دەستکەوتەکانى باشوور بە کەم مەزانن

دەستکەوتەکانى باشوور بە کەم مەزانن
رۆژئاواى کوردستانیش بەهۆى دەستپێکردنى بەهارى عەرەبى و راپەڕینى گەلانى سووریا، هێزە کوردییەکان توانیان بەشێکى گرنگى جوگرافیا بخەنە ژێر کۆنترۆڵى خۆیانەوە. ئەو 11 ساڵەش لەگەڵ دیمەشق کێشە و ناکۆکیى ئەوتۆیان نەبوو، وەک باشووریش نەکەوتنە ناو شەڕى ناوخۆوە. پشتیوانیى دیکەى کوردى و نێودەوڵەتییان هەبوو، ئەمریکا و هاوپەیمانان بە چەکى پێشکەوتوو هاوکارییان کردن و تەنانەت بنکە و بارەگاى هێزى سەربازیى ئەمریکى و ئەورووپى لە ناوچەکانیان دروستکران. دەرگاى ئەورووپا و ناوەندە دیپلۆماسییەکانى ئەمریکا بە روویاندا کرایەوە؛ بەڵام لە رووخانى رژێمەکەى ئەسەد بەشدار نەبوون و ئەنجامەکەى بەو جۆرە کەوتەوە لە دیمەشق پشکێکى ئەوتۆیان لە کێکى سەرکەوتن بەرنەکەوێت
المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة