دیجیتاڵ
لە زیندانی کۆبانێ بەهۆی ناڕەزایەتیی زیندانییانەوە ئاگر لە چەند هۆبەیەکی زیندانەکەدا کەوتەوە کە بەهۆیەوە حەوت زیندانی گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش بریندار بوون. فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب دەڵێت، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
رۆژی شەممە، 12ی ئەیلوولی 2026، فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب، لە روونکردنەوەیەکدا سەبارەت بەەکە دەڵێت، "لە دوای ئەو پێشهاتانەی دوێنێ لە شاری کۆبانێ روویاندا، ژمارەیەک کەس هەستان بە دروستکردنی ئاژاوە و پشێوی لەنێو زیندانی شارەکەدا و لە چەندین هۆبەدا ئاگریان کردەوە، بەهۆیەوە ئاگرەکە تەشەنەی سەند و بووە هۆی گیانلەدەستدانی حەوت زیندانی و برینداربوونی دەیانی دیکە بەهۆی دووکەڵ، خنکان و سووتانەوە."
سەرەتای گرژییەکان دوای ئەوە هات کە کۆتایی هەفتەی رابردوو گەنجێک بە ناوی سیپان حزنی شەهیدکرا و بەوهۆیەوە شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی خەڵک لە کۆبانێ، قامشلۆ و زۆربەی شارەکانی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد.
سیپان حزنی ئەندامی لیوایەکی سوپای سووریا بوو و لەو شەڕڤانانە بوو کە پێشتر لەنێو هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بوو.
فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ رایگەیاندووە، "لێکۆڵینەوەیەک دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکار و وردەکارییەکە و دیاریکردنی بەرپرسیارێتییەکان، هەروەها رێکاری یاسایی تووند بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە تێوەگلانی لەەکەدا ساخ بێتەوە."
سەبارەت بە بەڕێوەبردنی زیندانەکە، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بەڕێوەبردنی زیندانی کۆبانێ هێشتا بۆ دەزگا فەرمییەکانی حکومەت نەگوێزراوەتەوە، پرۆسەی وەرگرتن و رادەستکردنیش لەژێر رێڕەوێکی دادوەری و یاساییدایە."
ئاسایشی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، "دۆسیەی زیندانەکە لەلایەن دەسەڵاتە دادوەرییە تایبەتمەندەکانەوە لەژێر رێکارەکاندایە و چاوەڕوانی دەرکردنی بڕیار و رێکارە پێویستەکانە بۆ ئەوەی بەپێی یاسا لە چوارچێوەی پلانی تێکەڵبوونەوەدا رادەستکردنەکە تەواو بکرێت، ئەمەش هۆکاری ئەوە بووە کە پێشەکە رادەستکردنی کردەیی تەواو نەکرابێت."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دەزگا پەیوەندیدارەکان بە وردی بەدواداچوون بۆ رەوتیەکە دەکەن و دەستبەجێ دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە یاساییەکان، ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەن.
ناڕەزایی لەنێو گرتووخانەکە لە دەوروبەری کاژێر 2:00ـی بەرەبەیان دەستیپێکرد، کاتێک هێزە ئەمنییەکان بڕیاریاندا بەشێک لەو گەنجانەی لە خۆپێشاندانەکاندا دەستگیرکرابوون، بەرەو گرتووخانەکانی شاری حەلەب بگوازنەوە.




