انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

لە رووبەڕووبوونەوەیەکی نێوان دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش لە سەنتەری پردێ، دوو چەکدار کوژران و گەنجێکی کوردیش گیانی لەدەستدا

لە رووبەڕووبوونەوەیەکی نێوان دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش لە سەنتەری پردێ، دوو چەکدار کوژران و گەنجێکی کوردیش گیانی لەدەستدا

دیجیتاڵ 

هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە سەنتەری ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکووک، رووبەڕووی چەند چەکدارێکی داعش بوونەوە و بەهۆیەوە پێکدادان دروست بوو؛ بەپێی زانیارییەکان، هێزەکەی دژەتیرۆری عێراق بە زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلی هەمەرەوە چوونەتە نێو سەنتەری پردێ و بە چەکی دۆشکە و بیکەیسی تەقەیان لە دوو چەکدار کردووە. دواجار هەردوو چەکدارەکەیان کوشت و رایانگەیاند، "چەکداری سێیەمیش لە دووری شەڕەکەوە دەستگیرکراوە". دژەتیرۆری عێراق زانیاریی پێشوەختەی لەسەر چەکدارەکان هەبووە و لە کاتی چاودێریکردنیان لە نزیک کۆگایەکی پێداویستیی ماڵان، رووبەڕووی تەقەی چەکدارەکان بوونەتەوە و ئەوانیش وەڵامیان داونەتەوە.

لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکەدا، موڕاد زانا، گەنجێکی کورد کە لە کۆگاکە کاری کردووە، فیشەک بەر سەری کەوت و گیانی لەدەستدا.

حەکیم رەحمان، برای خاوەنی کۆگاکە، بەی گوت: "ەکە لەگەڵ ئێوارەدا بوو، ئەو داعشانە هاتبوونە ژوورەوە و شەڕیان کردبوو". هەروەها گوتیشی: "لەوبەرەوە تەقەیان کردووە و ئۆتۆمبێلەکەیان راگرتووە و خۆیان خستووەتە کۆگاکەوە".

رەوەند حەکیم، برازای خاوەنی کۆگاکە، گوتی: "پێدەچێت یەکێکیان لەژوورەوە خۆی تەقاندبێتەوە، چونکە پارچە گۆشت و خوێنم بینی".

بەپێی زانیارییەکانی، پلانی دژەتیرۆر ئەوە بووە کە چەکدارەکان لە شوێنێکی چۆڵدا بکەنە ئامانج، بەڵام چەکدارەکان پێیان زانیوە و دەستپێشخەرییان لە تەقەکردن کردووە، بەهۆیەوە ژمارەیەک کارمەندی دژەتیرۆریش بریندار بوون.

عەبدولموتەلیب نەجمەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ، رایگەیاند: "ئەو هێزە بەبێ ئاگاداریی هیچ لایەنێک هاتنە ناوەوە. من کە سەرۆکی یەکەی کارگێڕی و ئەمنیی ئەم ناحیەیەم، ئاگادار نەکرابوومەوە. پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی دیکەش ئاگادار نەبوون. رێگەکەیان داخست و دەستیان بە تەقەکردن کرد و رۆڵەیەکی ئێمە شەهید بوو".

لەکاتی گەڕانەوەی تەرمی موڕاد زانا، کەسوکارەکەی نیگەران بوون و مامی قوربانییەکە گوتی: "مانای چییە تۆ ئەو هەموو هێزە بهێنیت و هەڵبکوتیتە سەر شارەکە و بە دۆشکە تەقە بکەی؟ ئەو منداڵە بچووکە چی دەزانی؟".

ماوەیەک لەمەوبەر، هێزەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە سنووری پردێ ئۆپەراسیۆنێکیان دژی داعش ئەنجامدا و دوو چەکداریان کوشت، بەڵام گومانیان لە بوونی ژمارەیەکی زیاتری چەکدار لە سنوورەکە دەکرد.

المصدر: krd24.net — عبر: رووداو

أخبار ذات صلة