انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

لە بەغدا کەسێک لەسەر دڕاندنی وێنەی کەسایەتییەکی شیعە دەستگیرکرا

لە بەغدا کەسێک لەسەر دڕاندنی وێنەی کەسایەتییەکی شیعە دەستگیرکرا

دیجیتاڵ

فەرماندەیی پۆلیسی کەرخی بەغدا، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە لە یەکێک لە ناوچەکانی باکووری بەغدا، "سووکایەتیی بە رەمزێکی ئایینی کردووە و وێنەکەی دڕاندووە".

عەمید نیبراس عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی کەرخ، رۆژی پێنچشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، بە تۆڕی میدیاییی راگەیاند: "مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی شوعلە بە هاوکاریی پۆلیسی فیدراڵی، توانیویانە ئەو کەسە دەستنیشان بکەن و دەستگیری بکەن."

دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە دوای ئەوە هات کە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەوە کە تێیدا تۆمەتبارەکە وێنەی یەکێک لە کەسایەتییە ئایینییەکان دەدڕێنێت.

ی زانیویەتی، ئەو کەسە وێنەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعەی دڕاندووە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی کەرخی بەغدا راشیگەیاند: "ئەم جۆرە رەفتارە نایاساییانە دەبنە هۆی نانەوەی ئاژاوە و هەڕەشە لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی مەزهەبی دەکەن". هۆشداریشی دا کە رێزگرتن لە رەمز و کەسایەتییە ئایینییەکان پێویستە و نابێت هیچ کەسێک هەوڵی تێکدانی سەقامگیریی وڵات بدات.

داواشی لە هاووڵاتییان کرد هەر حاڵەتێکی لەم شێوەیەیان بینی، لە رێگەی هێڵی گەرمی (911)ەوە هێزە ئەمنییەکان ئاگادار بکەنەوە تاوەکو رێکاری یاسایی بەپەلە بەرامبەر ئەنجامدەرانی بگیرێتەبەر. ئێستا تۆمەتبارەکە دەستبەسەرە و پەڕاوی یاسایی بۆ کراوەتەوە تاوەکو رەوانەی دادگە بکرێت.

المصدر: krd24.net — عبر: رووداو

أخبار ذات صلة