انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

فڕۆکەخانەی نەجەف: هیچ گەشتێکمان رانەگیراوە و ئەمڕۆ 15 گەشتمان لەگەڵ ئێران هەیە

فڕۆکەخانەی نەجەف: هیچ گەشتێکمان رانەگیراوە و ئەمڕۆ 15 گەشتمان لەگەڵ ئێران هەیە

  دیجیتاڵ

گەشتی ئاسمانیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لەگەڵ ئێران بەردەوامە، بەرپرسێکی فڕۆکەخانەکە دەڵێت، هیچ گەشتێکیان هەڵنەوەشاوەتەوە و ئەمڕۆ 15 گەشتیان لەگەڵ ئێراندا هەیە. 

عەمار توفەیلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئەیلوولی 2026 بە تۆڕی میدیاییی راگەیاند، گەشتی ئاسمانیی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و ئێران بەردەوامە، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکیان لەبارەی راگرتنیان بەدەست نەگەیشتووە و کاروبارەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن.

ئەو بەرپرسە گوتی:"تاوەکو ئێستا هیچ گەشتێکمان هەڵنەوەشاوەتەوە و ئەمڕۆ 15 گەشتی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە".

بە هۆکاری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هەردوو کۆمپانیای مێنزیس بۆ خزمەتگوزاریی فڕۆکەوانی لە عێراق سنووردار (MASIL) و کۆمپانیای نیشتمانیی خزمەتگوزاریی فڕۆکەوانی (ناس) کە گرێبەستیان لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی عێراق هەیە، بە فەرمی لە کاژێر 12:00ی شەوی سێشەممەوە کارەکانیان بۆ پێشوازی لە فڕۆکەکانی ئێرانی راگرت. بەم شێوەیەکی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا راگیران، جگە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف.   عەمار توفەیلی رایگەیاند، هەردوو کۆمپانیای مێنزیس و ناس لە فڕۆکەخانەی نەجەف کارناکەن و کۆمپانیایەکی دیکە بەناوی (تراڤلس) کارەکانیان بۆ دەکات، وەک بۆردینگ و تیکت و خزمەتگوزاریی دیکە، کە تاوەکو ئێستا هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێنەداون.  

 سەرچاوەیەکی باڵا لە فڕۆکەخانەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیاییی گوت، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف، ئیدارەیەکی تایبەتی خۆی هەیە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف-یش ئەمەی پشتڕاست کردەوە.

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة