انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

بڕگەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست خرایە نێو رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقەوە

بڕگەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست خرایە نێو رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقەوە

دیجیتاڵ

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بڕگەی بەهەمیشەییکردنی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێکارانی رۆژانە لەسەر میلاکی هەمیشەیی، لەنێو رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی 2027 جێگیر کرا.

رۆژی یەکشەممە، 20ـی ئەیلوولی 2026، نووسینگەی راگەیاندن و پەیوەندییە حکومییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئامادەکردنی بودجەدا، وەزیری دارایی بڕیاری فەرمیی لەبارەی چارەنووسی فەرمانبەرانی گرێبەست لە عێراق راگەیاندووە.

وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ئەم بڕیارە دوای کارکردنێکی بەردەوامی فەرمانگە تایبەتمەندەکانی وەزارەتی دارایی هاتووە کە بریتی بووە لە، "سەرژمێریکردن و وردبینیکردنی تەواوی داتا و ژمارەی کارمەندانی گرێبەست لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان. هەژمارکردنی تەواوی تێچووی دارایی کە لە ئەنجامی بەهەمیشەییکردنیان دەکەوێتە سەر ئەستۆی دەوڵەت، هەروەها دابینکردن و مسۆگەرکردنی تەرخانکراوی دارایی پێویست لەنێو خشتەکانی بودجەدا."

فالح ساری لە کۆبوونەوەکەدا روونیکردەوە: "وەزارەتی دارایی بە بەرپرسیارێتییەکی باڵاوە مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەی گرێبەستەکاندا کردووە و توانیی سەرجەم پێداویستییە دارایی و هونەرییەکانی تەواو بکات، بەم شێوەیەش دۆسیەکە لە قۆناخی داواکارییەوە گواسترایەوە بۆ قۆناخی رێکارە فەرمییەکان لەڕێگەی جێگیرکردنی راستەوخۆی دەقی بەهەمیشەییکردنیان لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیدا."

لە یاسای بودجەی گشتیی سێ ساڵەی عێراقدا، حکومەت و پەرلەمان بڕیاریان دا بە دابینکردنی 150 هەزار پلەی نوێی گرێبەست و دابەشکردنیان بەسەر پارێزگاکاندا بەپێی رێژەی دانیشتووان.

نوێدەکرێتەوە...

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة