انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

راوێژکاری وەزیری بازرگانیی عێراق: پلانمانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزبکەینەوە

راوێژکاری وەزیری بازرگانیی عێراق: پلانمانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزبکەینەوە

دیجیتاڵ

عێراق و ئێران کار بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ 20 ملیار دۆلار دەکەن. راوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت:"پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئێران ئامانجێکی هاوبەشە".

محەممەد حەنوون، راوێژکاری وەزیری بازرگانیی عێراق، رۆژی شەممە  (12ـی ئەیلوولی 2026) بەی راگەیاند:"عێراق پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە دەکات، بە شێوەیەک لەگەڵ بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بگونجێت و ئامانجەکانی گەشەپێدانی ئابووری بەدیبهێنێت".

سەبارەت بە بەرزکردنەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ 20 ملیار دۆلار، محەممەد حەنوون گوتی: "پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات ئامانجێکی هاوبەشە، ئەوەش لە رێگەی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان، ئاسانکاریی رێکارەکان و رەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ کەرتی تایبەت و بازرگانان بەدی دەهێنرێت."

راوێژکارەکەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق گوتی: "سیاسەتی بازرگانیی عێراق لەسەر بنەمای هاوسەنگی، هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی هاوردەکردن و پشتگیریکردنی بەرهەمی نێوخۆیی داڕێژراوە. کار دەکرێت بۆ زیادکردنی هەناردەی عێراق و بەهێزکردنی ئامادەیی بەرهەمە نیشتمانییەکان لە بازاڕە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان".

هاوکات یەحیا ئال ئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق دەڵێ، گەیشتن بە قەبارەی 20 ملیار دۆلار لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تاران و بەغدا "پێویستی بە لادانی ئاستەنگە نێوخۆیی و ئاڵنگارییە دەرەکییەکانە. ئاستی ئێستای ئاڵوگۆڕی بازرگانی هێشتا لە خوار ئاستی چاوەڕوانییەکانە".

ئێران یەکێکە لە هاوبەشە سەرەکییە بازرگانییەکانی عێراق، زۆربەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە بوارەکانی گازی سرووشتی، کارەبا، کەرەستەی بیناسازی و مادە خۆراکییەکانە. 

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة