انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

وردەکاریی کوژرانی باوکی پێنج منداڵ لەسەر کێشەیەکی کۆنی زەویوزار

وردەکاریی کوژرانی باوکی پێنج منداڵ لەسەر کێشەیەکی کۆنی زەویوزار

دیجیتاڵ

لە گوندی بەنێنانی سنووری ناحیەی دارەتووی سەر بە قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک، کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی کە پێشتر بە ئاشتبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی و حیزبی چارەسەر کرابوو، جارێکی دیکە سەریهەڵدایەوە و بە کوژرانی پێشمەرگەیەک بەناوی هاوار سەعید، تەمەن 35 ساڵ، کۆتایی هات. بنەماڵەی کوژراوەکە دەڵێن، کوڕەکەیان بەبێ چەک و بە "ناحەق"کوژراوە و تاوەکو بکوژ دەستگیر نەکرێ، پرسەی بۆ دانانێن.

ەکە دوێنێ دووشەممە لە گوندی بەنێنان روویدا. بە گوتەی دەریا مەروان، کە شایەتحاڵیەکە بووە، لەگەڵ هاوار سەعید لە نزیک ماڵی خۆیان پیاسەیان کردووە، کاتێک بکوژ بە ئۆتۆمبێل بە بەردەمیاندا تێپەڕیوە.

دەریا کە برازای کوژراوەکەیشە، لە بەرنامەی (بەرپرسیار)یدا کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات، گوتی: "هاوار بە بکوژی گوت: 'بەلای ماڵی ئێمەدا مەیە، ئێمە دووژمنکارین'. راستەوخۆ [بکوژ] هاتە خوارەوە و جوێنی دا و گوتی 'دەتکوژم'، یەک مەخزەنی پێوەنا و کوشتی، نزیکەی 30 فیشەکی تەقاند."

شایەتحاڵەکە دەڵێ، هاوار سەعید کە چەکی پێ نەبووە، نزیکەی حەوت فیشەکی بەرکەوتووە و هەر لە شوێنیەکە گیانی لەدەستداوە.

ئەسعەد سەعید، برای هاوار، کە خۆیشی پێشمەرگەیە، مێژووی کێشەکەیان لە (بەرپرسیار) بەم شێوەیە گێڕایەوە: "کێشەکە لەسەر پارچە زەوییەک دەستیپێکرد و دوای ماوەیەک بە نێوەندگیریی حیزب و ریشسپیان ئاشتەوایی کرا". ئەو هاونیشتمانییە گوتی: "لە ئاشتەواییەکەدا داوای خانوو و زەوییان کرد، بۆمان جێبەجێ کردن. داوایان کرد ئامۆزایەکم بۆ شەش مانگ گوند جێبهێڵێت، ئەو نۆ مانگ رۆیشت."

بەڵام بە گوتەی ئەسعەد، لایەنی بەرامبەر بەردەوام بوون لەسەر هەڕەشەکانیان و دەڵێت: "پێشتر براکەم 15 چەقۆی لێدرابوو و تووشی خوێنبەربوونی ناوەوە ببوو. سێ مانگ لەمەوبەریش کوڕی ئامۆزایەکم بە فیشەک بریندار کرا کە فەرمانی گرتن بۆ دوو کەسیان دەرچووە، بەڵام دەستگیرنەکراون."

بنەماڵەی کوژراوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە تۆمەتباران "پاسەوانی بەرپرسێکی ئەمنین لە هەولێر و بە ئۆتۆمبێلی هێزی ئەمنی دەسووڕێنەوە."ئەسعەد سەعید دەڵێ، نۆ مانگ پێش ئێستا پەیوەندی بەو بەرپرسەوە کردووە و لە کارەکانیان ئاگاداری کردووەتەوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

بڕوا فارووق، قایمقامی بەردەڕەش، بەی راگەیاند: "بکەری سەرەکییەکە دەستگیرنەکراوە و هەوڵەکان بۆ گرتنی بەردەوامن." 

ئەو بەرپرسە گوتی، سێ کەس لە کەسوکاری بکوژ دەستگیرکراون، بەڵام هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان بۆ بەشداریکردن لە شەڕێک گەڕاندەوە کە دوای دوو کاژێر لە کوژرانی هاوار روویداوە.

تەحسین عیسمەت، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو، لە (بەرپرسیار)دا ئاماژەی بە کۆنترۆڵکردنی دۆخی ئەمنیی سنوورەکەیان کرد و گوتی: "هێزە ئەمنییەکان لە گوندەکە جێگیرکراون و دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە".

بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو داوای لە هەردوولا کرد "دەرفەت بدەنە یاسا کاری خۆی بکات و پەنا نەبەنە بەر رێگەی نایاسایی؛"ئاشکرایشی کرد کە تۆمەتباری سەرەکی بەپێی مادەی 406 (کوشتنی بە ئەنقەست) داواکراوە.

هاوار سەعید، لە شەڕی دژی داعشدا بریندار ببوو، باوکی پێنج منداڵە کە گەورەکەیان تەمەنی 14 ساڵە و بچووکترینیشیان هێشتا نەچووەتە قوتابخانە. بنەماڵەکەی سوورن لەسەر ئەوەی تاوەکو بکوژی سەرەکی دەستگیر نەکرێ، پرسەی بۆ دانانێن و چاوەڕێی سەروەربوونی یاسا دەکەن.

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة