انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

بەرپرسێکی باڵا لە هەولێر: دەستگیرکردنی نووری گەرمیانی پەیوەندیی بە یەكێتیبوونییەوە نییە

بەرپرسێکی باڵا لە هەولێر: دەستگیرکردنی نووری گەرمیانی پەیوەندیی بە یەكێتیبوونییەوە نییە

دیجیتاڵ

دوێنێ هونەرمەندی میللی شاری هەولێر نووری گەرمیانی دەستگیرکرا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی دەستگیرکردنەکەوە دەنگۆی جیاواز بڵاوبوونەتەوە، بەرپرسێکی باڵا و ئاگادار دەڵێت، "بەپێی یاسا و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە".

بەرپرسێکی باڵا و ئاگادار، ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئەیلوولی 2026 بە تۆڕی میدیاییی گوت: "دوێنێ هونەرمەندی گۆرانیبێژ نووری گەرمیانی بە فەرمانی دادوەر و بەگوێرەی یاسا دەستگیرکراوە".

نوری گەرمیانی، لە ساڵی 2021 وەکو ئەندامی مەڵبەندی سێی یەکێتی و راوێژکاری هونەریی مەڵبەندەکە دەستبەکاربووە، بۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، کە گوایە بەهۆکاری سیاسی دەستگیرکراوە، بەڵام بەگوتەی ئەو بەرپرسە: "بابەتەکە پەیوەندی بە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندییەوەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە سیاستەوە نییە".

بەگوتەی ئەو بەرپرسە، نووری گەرمیانی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراوە و لە زیندانی پۆلیس راگیراوە.

چەند جارێک پەیوەندی بە گوتەبێژی پۆلیسی هەولێرەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدایەوە.

نوورەدین عوسمان، ناسراو بە نووری گەرمیانی لە ساڵی 1969 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، تاوەکو پۆلی 6ی سەرەتایی خوێندووە، لە ساڵی 1984 یەکەم کلیپی گۆرانی و لە ساڵی 1989شدا یەکەم ئەلبوومی بڵاوکردووەتەوە، کارمەندی بەشی توێژینەوەی گۆرانی و میوزیکە لە بەڕێوەبەرایەتیی هونەری میوزیک لە هەولێر.

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة