انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

هۆزە دێرینەکانی وان پاڵپشتییان بۆ پرۆسەی چارەسەری دووپاتکردەوە

هۆزە دێرینەکانی وان پاڵپشتییان بۆ پرۆسەی چارەسەری دووپاتکردەوە

دیجیتاڵ

فیدراسیۆنی هۆزە دێرینەکان کە نوێنەرایەتیی لە 25 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا هەیە، پاڵپشتی خۆی بۆ هەنگاوەکانی دەوڵەتی تورکیا لە پرۆسەی چارەسەری راگەیاند و دەڵێ، "پشتیوانیی هەر هەنگاوێکی بنیاتنەر و هەر زەوینەیەکی دیموکراتی و یاسایی دەکەین کە راستەوخۆ پەیوەندیی بە ئاشتی و خۆشگوزەرانییەوە هەیە."

ئەمرۆ یەکشەممە، 27ی ئەیولوولی 2026 فیدراسیۆنی هۆزە دێرینەکان، کۆبوونەوەیەکی بە ناونیشانی (برایەتیی دێرین، رێککەوتنی گەورەی تورکیا) کرد کە لە هۆتێلێکی شاری وان لە باکووری کوردستان بەڕێوەچوو و نوێنەرانی هۆزەکانی پارێزگاکانی ناوچەکە، کەسایەتییە دیارەکان و نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تێیدا بەشداربوون.

راسیم ئەسڵان، سەرۆکی گشتیی فیدراسیۆنی هۆزە دێرینەکان، لە گوتاری دەستپێکدا رایگەیاند، هۆزەکانی ناوچەکە سەدەیان ساڵە یادەوەریی ئەم جوگرافیایە و نوێنەری رووحی برایەتی، بەزەیی و پشتیوانی بوون.

ئەسڵان گوتی، "ئەمرۆ گەورەترین قەڵخانمان لە دژی ئەو ناوەندانەی دەیانەوێت تۆوی دووبەرەکی لەنێوانماندا بچێنن، ئەم پەیوەندییە پتەوەی نێوانمانە."

سەرۆکی فیدراسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کاتێکدا جیهان و ناوچەکەمان بە قۆناخێکی هەستیاردا تێدەپەڕن، ئەو بەرپرسیارێتییەی لەسەر شانمانە لە هەموو کاتێک گەورەترە."

راسیم ئەسڵان باسی لەوە کرد، ماوەی 40 ساڵە لەلایەن "ناوەندە دەرەکییەکانەوە"برا لە برا دەکرێتە دوژمن و گوتی:"وەک فیدراسیۆن، لە نزیکەوە چاودێری و پشتیوانیی هەر هەنگاوێکی بنیاتنەر و هەر زەمینەیەکی دیموکراتی و یاسایی دەکەین کە راستەوخۆ پەیوەندیی بە ئاشتی، خۆشگوزەرانی و داهاتووی هاوبەشی وڵاتەکەمانەوە هەبێت."

لەبارەی پرۆسەی چارەسەریش سەرۆکی فیدراسیۆنەکە پاڵپشتی فیدراسیۆنەکەیانی بۆ پرۆسەکی دووپاتکردەوە  گوتی، "دەزانین لە شوێنێک ئارامی نەبێت، گەشەپێدان نابێت و لە شوێنێک دادپەروەری نەبێت، خۆشگوزەرانی نابێت."

فیدراسیۆنی هۆزە دێرینەکان لە 102 هۆزی باکووری کوردستان و تورکیا پیکهاتووە. ئەو فیدراسیۆنە ناوەندی گشتیی لە پارێزگای وانە و لە 25 پارێزگای دیکەی باکووری کوردستان و تورکیا نوێنەرایەتیی هەیە. 

حکومەتی تورکیا لە چەند ساڵی رابردوودا هەوڵیداوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرۆک هۆز و کەسایەتییە دیارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەهێز بکات. 

لە بەرامبەردا ئەو دامەزراوەیە یەکێکە لەو رێکخراوانەی کە بە ئاشکرا پشتیوانیی خۆی بۆ سیاسەتەکانی دەوڵەت لە ناوچەکە دەردەبڕێ.

المصدر: krd24.net — عبر: رووداو

أخبار ذات صلة