انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

یەکشەممە دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکات

یەکشەممە دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکات

دیجیتاڵ

سایلۆی هەولێر دەڵێ، رۆژی یەکشەممە دابەشکردنی بڕێکی دیکە لە پارەی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکات. سایلۆکانی سلێمانی و هەڵەبجەش دەڵێن، چاوەرێی وەرگرتنی پارەکەن.

ئەمرۆ هەینی 25 ئەیلوول، میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بەی گوت: "بڕی 24 ملیار و 815 ملیۆن دینار وەک دوایین گوژمەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر بۆ ساڵی 2025 ئامادەیە و رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکەین".

میران بەختیار ئاماژەی بەوە کرد: "سەرجەم ئامادەکارییەکان کۆتاییان هاتووە. رۆژی یەکشەممە چەکی پارە دەدەینە جووتیاران و دەتوانن بچنە بانکی TBI بۆ وەرگرتنی پارەکەیان".

پشکی پارێزگاکان لە گوژمەی هەشتەمی پارەی گەنم بەم شێوەیە دەبێت: سلێمانی و هەڵەبجە: 29 ملیار و 93 ملیۆن و 449 هەزار دینار هەولێر: 24 ملیار و 815 ملیۆن و 610 هەزار دینار دهۆک: 22 ملیار و 385 ملیۆن و 125 هەزار دینار

هاکات ئەمڕۆ هەینی 25 ئەیلوول، نەسرین ئەحمەد، بەرێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی بەی گوت: "هێشتا پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی و هەڵەبجەمان بە دەست نەگەیشتووە. چاوەڕێین رۆژی یەکشەممە لە هەولێرەوە پارەکەمان بۆ خەرج بکرێ".

سەبارەت بە وادەی دابەشکردنەکەی، نەسرین ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ وەرگرتنی پارەکە رێکارەکان دەستپێدەکەن و پێشبینیی دەکەن دابەشکردنەکەی بکەوێتە رۆژی چوارشەممە.

جووتیارانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک شایستەکانیان لە رێگەی هەژمارێکی بانکییەوە لە بانکی TBIوەردەگرن. نەسرین ئەحمەد روونیکردەوە، جووتیاران لە سنووری ئەو دوو پارێزگایە چەکی بانکییان  پێدەدرێ و لە بانکی بابان لە سلێمانی بە کاش پارەکەیان وەردەگرن.

المصدر: krd24.net — عبر: رووداو

أخبار ذات صلة