لە سنووری سۆران بە درۆن هێرشکرایە سەر ماڵی پێشمەرگەکانی حدکا

لە گوندی دێلزیانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر، بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر دوو خانووی کەسوکاری پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)؛ بەرپرسێکی حیزبەکەش دەڵێت، هێرشەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.



