انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

لە هەفتەیەکدا سێ گەنجی کورد لە فەرەنسا یان رێی گەیشتن بەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە

لە هەفتەیەکدا سێ گەنجی کورد لە فەرەنسا یان رێی گەیشتن بەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە

دیجیتاڵ

لە یەک هەفتەدا، سێ گەنجی کورد لە ئەورووپا گیانیان لەدەستداوە. یەکێکیان بەهۆی سەرما و ڤایرۆسەوە لە فەرەنسا، یەکێکیان بە جەڵتەی دڵ و سێیەمیشیان کوژراوە.

رەنج پشدەری، چالاکڤانی بواری کۆچبەران لە ئەورووپا، رۆژی یەکشەممە (20ـی ئەیلوولی 2026)، بەی راگەیاند: "لەم هەفتەیەدا سێ گەنجی کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە. یەکێکیان ناوی شڤان ئیسماعیل خەلیل، خەڵکی رانیە و لەدایکبووی2006 ـە. شڤان لە رێگەی لیبیاوە چووە فەرەنسا و لەوێ لەنێو جەنگەڵەکاندا بەهۆی سەرما و سۆڵەوە تووشی ڤایرۆس و نەخۆشی بووە."

وەک رەنج پشدەری دەڵێ، شڤان ئیسماعیل 10 رۆژ لە نەخۆشخانەی شاری لیلی فەرەنسا لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی درەنگ گەیێندرابووە نەخۆشخانە و ڤایرۆسەکە کاریگەریی زۆری لێکردووە لە گۆ کەوتووە، شەوی رابردوو کاژێر 12:00 گیانی لەدەستدا.

سەبارەت بە دوو گەنجەکەی دیکە، رەنج پشدەری گوتی: "گەنجێکیان بە ناوی بژار فازڵ باکوزی، کە خەڵکی دهۆکە و سەر بە دەڤەری دۆسکییە، بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە و هێشتا کەسوکاری ئاگاداری مردنی نین. گەنجی سێیەمیش کوژراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا زانیاریی ورد لەسەر ناسنامەکەی و هۆکاری کوژرانی لەبەردەستدا نییە".

رەنج پشدەری گوتیشی: "لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا لەسەر هێڵین بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و ناردنەوەی تەرمی شڤان ئیسماعیل بۆ کەسوکاری لە رانیە. نوێنەرایەتیی حکومەتیش ئامادەیی خۆیان بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک دەربڕیوە."

عەلی دۆلەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە تۆڕی میدیاییی راگەیاند، "ئاگاداریەکانین، بەڵام پێویستمان بە کاتە تاوەکو وەفاتنامەکانیان دەردەچێت، دوای ئەوە تەرمەکانیان رەوانە دەکەینەوە و کەسوکاریشیان لەسەر هیڵن لەگەڵمان."  رێگەی کۆچی نایاسایی بەرەو ئەورووپا، بەتایبەت لە رێگەی لیبیا یان دارستانەکانی فەڕەنسا و بیلاڕووسەوە، ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان گەنجی کورد. 

کۆچبەران لە دارستانەکانی فەڕەنسا لە بارودۆخێکی تەندروستیی زۆر خراپدا دەژین و بەهۆی سەرما و نەبوونی شوێنی حەوانەوە، زۆرجار تووشی نەخۆشیی کوشندە دەبن پێش ئەوەی بتوانن لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە بگەنە ئەورووپا.

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة