انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

پەیامێک لە ئۆجەلانەوە: کوشتنی سیپان حوزنی وەحشییانە بوو و دەبێ ئێران لەسێدارەدان رابگرێ

پەیامێک لە ئۆجەلانەوە: کوشتنی سیپان حوزنی وەحشییانە بوو و دەبێ ئێران لەسێدارەدان رابگرێ

دیجیتاڵ

عەبدوڵڵا ئۆجەلان روونکردنەوەی دا لەبارەی ئەو لێدوانانەی پێشووی سەبارەت بە هاوپەیمانێتیی نێوان سوڵتان یاوز سەلیم و ئیدریسی بەدلیسی، کە ببووە هۆی نیگەرانیی عەلەوییەکان. ئۆجەلان جەختی کردەوە، دەبێت یادەوەریی مێژوویی و مەترسیی سەر عەلەوییەکان بە جیدی وەربگیرێن؛ هەروەها کوشتنی گەنجەکەی رۆژئاوای کوردستانیش بە "وەحشییانە"ناودەبات. ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026 عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لەڕێگەی شاندی ئیمراڵییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ئامانجەکە لێرەدا توانەوەی عەلەوی نییە لەنێو سوننەدا، بەڵکو مەبەست ئەوەیە کورد و عەلەوییەکان بە ناسنامە و تایبەتمەندییەکانی خۆیانەوە ببنە کارەکتەری بنیاتنەری ئەم هاوپەیمانێتییە دیموکراسییە نوێیە. ئەوەی لێرەدا مەبەستە، هاوپەیمانێتیی گەلانە نەک میرەکان."

شاندی ئیمراڵی کە لە پەروین بوڵدان، میتحات سانجار و ئۆزگور فایق ئەرۆڵ پێکهاتبوون، لە 13ی ئەیلوول دا لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکە، شاندەکە لە راگەیێندراوێکدا هەڵسەنگاندنەکانی ئۆجەلانی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە. ئەم دیدارە لە کاتێکدا بوو کە دەنگۆ و مشتومڕ لەبارەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی ناو ئیمراڵی لە تورکیادا بڵاوببووەوە.

پەرەسەندنەکانی رۆژئاوا؛ "دنەدانێکی ئاشکرا" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئۆجەلان ئاماژەی بە بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان کرد وەکانی ئەوێی وەک "دنەدانێکی ئاشکرا"وەسف کرد. ئەو هۆشداریی دا و گوتی، "کوشتنی گەنجێک بە شێوەیەکی وەحشییانە و دواتر بەکارهێنانی وەک پاساو بۆ چوونە ناو شار، کارێکی تێکدەرانەیە. دەبێت ئەم جۆرە هەوڵانە بۆ تێکدانی زەوینەی گفتوگۆ دەستبەجێ رابگیرێن."

لەسێدارەدان لە ئێران و سیاسەتی پژاک سەبارەت بە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئۆجەلان رایگەیاند، سیاسەتی پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (پژاک) راستە و ستراتیژی بەرگریکردن لە گەل بەبێ چوونە ناو بازنەی کاریگەریی لایەنەکانی دیکە، هەنگاوێکی گونجاوە.

ئۆجەلان جەختی لەوە کردەوە، لەپێشینەی کارەکان لە ئێران دەبێ راگرتنی "لەسێدارەدان"بێت و تاران واز لە هێرشکردنە سەر ناوچە کوردییەکان بهێنێت.

رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە گوتیشی، "ئەگەر ئەمە نەکرێت، کورد مافی بەرگریی رەوای دەبێت؛ پێویستە تورکیاش لەم بوارەدا رۆڵێکی ئەرێنی بگێڕێت."

پەیامی سەرەخۆشی بۆ مەهدی زانا ئۆجەلان خەمباریی خۆی بۆ کۆچی دوایی سیاسەتمەداری کورد مەهدی زانا دەربڕی و لە پەیامەکەیدا گوتی، "هەوڵێکی زۆری دا بۆ ئەوەی گەل لەسەر بنەمای دیموکراسیی خۆجێیی ببێتە خاوەن ئیرادە. سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی لەیلا زانا و تەواوی بنەماڵەکەیان دەکەم."

 

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة