انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

یەکێتی و نەوەی نوێ: ئامادەین بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای بەرکەوتەی هەڵبژاردن

یەکێتی و نەوەی نوێ: ئامادەین بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای بەرکەوتەی هەڵبژاردن

دیجیتاڵ 

یەکێتی و نەوەی نوێ لە دوای کۆبوونەوەیان لە سلێمانی، راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە. لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێن: "هەردوو لایەن ئامادەییان دەربڕی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ئیستحقاقی هەڵبژاردن، کە حکومەتێکی هاوسەنگ و پەسەندکراو بێت لەلایەن خەڵکی هەرێمی کوردستان."

دەقی راگەیێندراوەکە:  ئەمڕۆ چوارشەممە 9-9-2026  لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، کۆبوونەوەی لووتکەی ئەنجوومەنی باڵای جووڵانەوەی نەوەی نوێ و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو. 

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا. لەو بارەیەوە هەردوو لایەن ئامادەییان دەربڕی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ئیستحقاقی هەڵبژاردن، کە حکومەتێکی هاوسەنگ و پەسەندکراو بێت لەلایەن خەڵکی هەرێمی کوردستان، عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە، هەروەها حکومەتێک بێت کە چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق پێبێت.

هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، کە پێکنەهێنانی حکومەت پەیوەستە بە ژیان و گوزەران و داهاتووی هەرێمی کوردستانەوە، بۆیە هەر لایەنێک ببێتە هۆکاری بەربەستی پێکنەهێنانی حکومەت، ئەوا بەرپرس دەبێت بەرامبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان، و هەر شتێک کە لە داهاتوودا ڕوودەدات. 

کۆبوونەوەکە جەختی کردەوە کە بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە نەخوازراوەی ئێستا و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان هەموو ڕێگەیەکی چارەسەر دەگرینە بەر.

وەک هەمیشە دەرگای گفتوگۆی ئەم هاوپەیمانێتییەمان کراوەیە بەڕووی هەموو لایەک، ئەویش لەسەر بنەمای ئەو واقیعە نوێیەی لە هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە.

ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی لووتکەی ئەنجوومەنی باڵای جووڵانەوەی نەوەی نوێ و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

نوێدەکرێتەوە...

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة