انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

هەڵکەوت مستەفا: شەرمم دەکرد فیلمێک لەسەر ئازایەتیی ژنی کورد دروست نەکەم

هەڵکەوت مستەفا: شەرمم دەکرد فیلمێک لەسەر ئازایەتیی ژنی کورد دروست نەکەم
هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەری کورد، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رەنج سەنگاوی، باسی فیلمە نوێیەکەی "بەهەشت نابینیت، ئەگەر ژن بتکوژێت"دەکات، کە بووەتە بەربژێری فەرمیی عێراق بۆ خەڵاتی ئۆسکار. هەڵکەوت مستەفا، ئاشکرای دەکات کە چەخماخەی فیلمەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەیلوولی 2014، کاتێک لە بەرەکانی شەڕ ژنە پێشمەرگەکانی بینیوە بە کڵاشینکۆفەوە "بەرامبەر داعش وەستابوون و زەردەخەنە لەسەر لێویان بوو."دەشڵێت، "من شەرمم دەکرد ئەو فیلمە دروست نەکەم."ئەو دەرهێنەرە کوردە، نهێنییەکانی پشت هەڵبژاردنی ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکەی ئاشکرا دەکات. ئەو دەڵێت، چوار ئەستێرەی ناسراوی جیهانی، کە دووانیان پێشتر بەربژێری ئۆسکار بوون، بۆ رۆڵی سەرەکی لەبەرچاو گیرابوون، بەڵام ئەو سوور بووە لەسەر ئەوەی کارەکتەرەکە کورد بێت، بۆیە ئاڤان جەمالی هەڵبژاردووە. هەڵکەوت مستەفا، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئاڤان "چەندین مانگ مەشقی کرد بۆ ئەوەی بتوانێت قەناسێکی 50 کالیبەر بتەقێنێت."
المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة