انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

پسپۆڕێک: ئازاری سووڕی مانگانە تووند و درێژخایەن بوو، پێویستە پزیشک ببیندرێت

پسپۆڕێک: ئازاری سووڕی مانگانە تووند و درێژخایەن بوو، پێویستە پزیشک ببیندرێت

- تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لەبارەی ئازاری سووڕی مانگانەوە هۆشداری دەداتە خانمان کە مەرج نییە هەموو ئازارێکی سووڕی مانگانە ئاسایی بێت و باسی ئەو جۆرە ئازارەش دەکات کە نائاساییە. ئەمڕۆ دووشەممە 28-9-2026 د. شەنە پشتیوان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە بووڵتەنی تەندروستیدا کە نمە سەرهەنگ پێشکێشی دەکات، گوتی: ئەو جۆرەی ئازاری سووڕی مانگانە کە نیشانەی نەخۆشییە تووندتر و ماوەدرێژترە لەکاتێکدا ئازارەکە لەکاتی سێکس و سەروو حەوزیش هەستی پێدەکرێت کە بەهۆی گرێی منداڵدان و شانەی کۆچکردووی نێو پۆشی منداڵدانە لە شوێنی دیکە.

د. شەنە پشتیوان دەڵێت: شیرینییەکان یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی ئازار بەڵام دەبێت بڕێکی دیاریکراویان لێبخورێت، بەڵام پێویستە خۆراکە دەوڵەمەند بە پڕۆتین و ریشاڵییەکان بخورێن کە کاریگەرییەکی باشیان هەیە لە کەمکردنەوەی ئازار و باشتربوونی دۆخی خانمان لە سووڕی مانگانەدا

ئەم خۆراکانە دەوڵەمەندن بە ریشاڵەکان؛ پرتەقاڵ سێو مۆز بادەم  برۆکۆلی جەرجیل  هەنجیری وشک  برنجی قاوەیی  پستە  شۆفان

ئەم خۆراکانەی خوارەوە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین؛   - سنگی مریشک - ماسیی سەلەموون - گۆشتی مانگا - ماست - فاسۆلیا - سپێنەی هێلکە - نیسک - گوێز - تۆوی چیا - شیر   لەبارەی خۆشووشتن لەماوەی سووڕی مانگانەدا ئەو پسپۆڕە بە ئاسایی دەزانێت و لەبارەی دەروونیشەوە گوتی: خانمان لەو ماوەیەدا پێویستیان بە پاڵپشتیی دەروونی هەیە بۆ رەواندنەوەی ئەو خەمباری و گۆڕینی دەروونییەی لەو ماوەیەدا دەیانبێت.

ئەو پسپۆڕە قسە لەسەر ئەو دەرمانانە دەکات کە لەکاتی سووڕی مانگانەدا ئازار کەم دەکەنەو و دەڵێت: ئەگەر بە بڕێکی کەم و لەژێر راوێژی پزیشکدا بێت، کێشەی نییە، بەڵام ئەگەر بڕێکی زۆر بەکارهات، ئەوا رەنگە مەترسیداربێت بۆ سەر گورچیلە و جگەر.

المصدر: krd24.net — عبر: رووداو

أخبار ذات صلة