- تەندروستی
چارەسەرکارێکی دەروونی رایدەگەیێنێت، ژینگەی کۆمەڵایەتی دەکرێت هۆکار بێت بۆ خەمۆکی و دانیشتووانی ئەو کۆمەڵگەیانەی ئاژاوە، هەژاری و قەیرانیان تێدایە، زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی هەیە.
فەرهاد مەحموود دەڵێت: خەمۆکی وەکو هەستێکی سرووشتی وایە وەک کاریگەریی بارودۆخێکی خەمناک و نەخوازراو، بەڵام ئەگەر چەند نیشانەیەک هەبوو کە خۆی نۆ نیشانەیە و ئەگەر دووانیان لەماوەی دوو هەفتەدا بوونیان هەبێت بەتایبەت لەدەستدانی چێژ و خۆشی لەو چالاکییانەی پێشتر چێژبەخشبوون، یان هەستکردن بە بێزاری و وەڕەسی بە درێژایی رۆژ.
بەپێی مایۆکلینیک، پاشهاتەکانی خەمۆکی لەسەر مێشک بریتین لە؛ - خەمخواردن و نەبوونی مەزاج - هەستکردن بە بێ هیوایی - هەستکردن بە تاوان و ئازاردانی خود
پاشهاتەکانی خەمۆکی لەسەر جەستە؛ - قسەکردن و جووڵەکردن زۆر بە هێواشی بەراورد بە پێشتر - نەمانی ئارەزووی خواردن - قەبزی - تێکچوونی خەو - نەمانی ئارەزووی سێکسی
پاشهاتەکانی خەمۆکی لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی؛ - کەمیی تێکەڵاویی کۆمەڵایەتی - پشتگوێخستنی حەز و ئارەزووەکان - قورسی لە کارکردن و ژیانی رۆژانە




