انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

بەراورد بە پار 390 هەزار تۆن گەنم کەمتر لە عێراق وەرگیراوە

بەراورد بە پار 390 هەزار تۆن گەنم کەمتر لە عێراق وەرگیراوە

 

 

دیجیتاڵ 

ئەم ساڵ بەراورد بە پار، بڕى گەنمى وەرگیراو نزیکەى 390 هەزار تۆن کەمى کردووە؛ کۆمپانیاى گشتى بازرگانیى دانەوێڵەى عێراق دەڵێت: پلانیان وایە کە یەدەگى گەنم تاوەکو ساڵی 2028 دابین بکەن.

حەیدەر گەرعاوى، بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى گشتى بازرگانیى خۆراک لە وەزارەتى بازرگانیى عێراق بە تۆڕى میدیاییى راگەیاند: "ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵانى پێشوو بڕى گەنمى وەرگیراو لە جووتیاران کەم بووەتەوە و چوار ملیۆن و 800 هەزار تۆن بووە، لەکاتێکدا ساڵی 2025 بڕى گەنمى وەرگیراو پێنج  ملیۆن و 190 هەزار تۆن بووە".

بەگوێرەى ئەو ئامارانە، بڕى گەنمى وەرگیراوى ئەم ساڵ بەراورد بە پار 390 هەزار تۆن کەمى کردووە.

حەیدەر گەرعاوى رایگەیاند، سێ ساڵە کۆمپانیاکەیان خۆبژێویى لە بەرهەمى گەنم دەستەبەر کردووە و پلانیان وایە یەدەگى ستراتیژییان لە گەنم تاوەکو ساڵی 2028 دابین بکەن.

بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى بازرگانیى عێراق، ساڵی 2023 پێنج ملیۆن و 194 هەزار تۆن وەرگیراوە، ساڵی 2024 بڕەکە گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 300 هەزار تۆن.

بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى گشتى بازرگانیى خۆراک ئاماژەى بەوەدا، دەکرێت بەشێک لەو گەنمەى لە پێویستیى ناوخۆ دەمێنێتەوە، هەناردە بکرێت.

بۆ ئەم ساڵ، تۆنێک گەنمى جووتیاران لە ناو پلانى کشتوکاڵى بە 700 هەزار دینار و لە دەرەوەى پلانەکە بە 500 هەزار دینار وەرگیرا.

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة