انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

یەک دۆلار بە نزیکەی 235 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت

یەک دۆلار بە نزیکەی 235 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت

دیجیتاڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی ئەیلوولی 2026، نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 1,800 تمەن دابەزی و گەیشتە 235,100 تمەن.

لە 24 کاژێری رابردوودا، بەرزترین نرخی دۆلار 238,100 تمەن بووە و نزمترین نرخیش 234,900 تمەن.

نرخی ئێستای دۆلار بەراورد بە هەفتەی رابردوو 4.81٪ بەرزبووەتەوە، هەروەها لە شەش مانگی رابردوودا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن نزیکەی 47.17٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

شارەزایانی ئابووری، بۆ مامەڵەکانی رۆژانی داهاتوو، ئاستی 235 هەزار تمەن بە گرنگترین ئاستی نرخی دۆلار دادەنێن. بەپێی ماڵپەری تیجارەت نیوزی ئێران، ئەگەر دۆلار بتوانێت لە سەرووی ئەم ئاستەدا جێگیر بێت و کۆبوونەوەی عوممان ئەنجامێکی ئەوتۆی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لێنەکەوێتەوە، ئەگەری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرەو 238 بۆ 240 هەزار تمەن زیاتر دەبێت.

لە سناریۆیەکی دیکەدا، توندبوونی گرژییەکان، شکستی هەوڵە دیپلۆماسییەکان، یان زیادبوونی نیگەرانییەکان لە بەردەوامیی پچڕانی رێگەکانی گواستنەوەی وزە، دەکرێت جارێکی دیکە داواکاریی بۆ کڕینی دۆلار بەهێز بکاتەوە. لە بارودۆخێکی وەهادا، تێپەڕاندنی ئاستەکانی ئەم دواییە دەتوانێت رێگە بۆ چوونی دۆلار بۆ ناو کەناڵی 240 هەزار تمەن خۆش بکات.

بەپێچەوانەوە و ئەگەر کۆبوونەوەکەی رۆژی دووشەممەی عوممان، رێککەوتنێک یان لانیکەم چوارچێوەیەکی کرداری بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و ئاسانکاریی هاتووچۆی کەشتییەکانی لێبکەوێتەوە، ئەگەری رەواندنەوەی بەشێک لە مەترسییە سیاسییەکان لە بازاڕدا هەیە. لە دۆخێکی وەهادا، ئاستەکانی 232 بۆ 234 هەزار تمەن دەبێتە یەکەم هێڵی پاڵپشتیی بازاڕ، لە حاڵەتی شکاندنی ئەو ئاستەشدا، رەنگە نرخەکەی بەرەو 228 بۆ 230 هەزار تمەن دابەزێت.

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة