انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

عێراق دەروازەی سنووریی شەلەمچەی لەگەڵ ئێران داخست

عێراق دەروازەی سنووریی شەلەمچەی لەگەڵ ئێران داخست

دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق بڕیاری داخستنی دەروازەی سنووریی شەلەمچەی لەگەڵ ئێران دا وەک رێکارێکی ئەمنیی خۆپارێزی، ئەوەش دوای هێرشە درۆنییەکەی سەر هێڵی سەرەکیی نەوتی رۆژهەڵات-رۆژئاوای سعودیە هات کە ریاز رایگەیاند، لەنێو خاکی عێراقەوە ئاراستە کراوە. دوو سەرچاوەی ئەمنی بە ئاژانسى رۆیتەرزیان راگەیاند، بەغدا ئەم بڕیارەی وەک رێوشوێنێکی بەپەلەی ئەمنی جێبەجێ کردووە، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی سەربازی و ئەمنی بۆ شوێنپێهەڵگرتن و دەستگیرکردنی ئەو لایەنانەی کە لەپشت هێرشە درۆنییەکەوە بوون.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیاری داخستنەکە تەنیا شەلەمچەی نەگرتووەتەوە، بەڵکو دەسەڵاتدارانی عێراق رێکاری هاوشێوەیان لە دەروازە سنوورییەکانی دیکەی وەک ئەلشەیب و مەندەلی لەگەڵ ئێران گرتووەتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی جووڵە سنوورییەکان.

دەروازەی سنووریی شەلەمچە، کە دەکەوێتە نزیک پارێزگای بەسرە، یەکێک لە سەرەکیترین دەروازە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە. رۆژانە بە هەزاران گەشتیار و زیارەتکاری ئایینی لەگەڵ بڕێکی زۆر لە ئاڵوگۆڕی کەلوپەل و بازرگانی لەو دەروازەیەوە هاتووچۆ دەکەن.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە حکومەتی عێراق بە فەرمی دووپاتیکردەوە رێگە نادات خاک و ئاسمانی وڵاتەکەی وەک سەکۆیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت. نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەر بەهۆی ئەمەوە، فەرماندەی بەرپرسی پارێزگای میسانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

 

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة